سەفین دزەیی داوا لە پەكەكە دەكات بارەگاكانی لە هەرێم دابخات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەفین دزەیی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە پارتی كرێكارانی كوردستان كرد، كە بارەگاكانی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان هەڵبگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند: ئەگەر پەكەكە بارەگاكانی لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان هەڵبگرێت، ئەوە سوپای توركیاش هێز رەوانەی ئەو ناوچانە ناكات.

وتەبێژی حكوومەتی هەرێم راشیگەیاند پوێستە سوپای توركیا سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان بپارێزێت ‌و سوپاكەی لە چەند ناوچەیەک بكشێنێتەوە.

سوپای توركیا ماوەیێكە دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان كردووە، ئۆپەراسیۆنەكەش بەردەوامە، ئەوەش بەبیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە لەو ناوچانە.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15210

Your Comment

You are replying to: .
captcha