شاندی چوار حیزبی ناڕازی لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح و شاندی چوار حیزبەکە و حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق دەربارەی ساختەکارییەکان کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، بڵاوی كردووه‌ته‌وه:‌ "حەیدەر عه‌بادى ئه‌مڕۆ پێشوازی كردووه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى و نوێنەری چوار حیزبە ناڕازییەکەی هەرێم".

نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاماژەی بەوەداوە "له‌ دیدارێكدا دۆخى سیاسى و ساخته‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردن تاووتوێ كراوه‌، هاوكات به‌رهه‌م پشتیوانى خۆى راگه‌یاندووه‌ بۆ بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى حكوومه‌تى عێراق تایبه‌ت به‌ په‌سه‌ند كردنى پێشنیاره‌كانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى حکوومەت له‌ ساخته‌كارییه‌كان.

هاوکات هەر ئەمڕۆ به‌رهه‌م ساڵح و شاندەكەى یاوه‌رى له‌لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان، سه‌ردانى ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى ئیئتلافى وه‌ته‌نییه‌یان كردوو و دەربارەی ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن گفوتوگۆیان کرد.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15209

Your Comment

You are replying to: .
captcha