مەسعوود بارزانی پەیامێک بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی سێشەممە ٥ی ٦ی ٢٠١٨ مەسعوود بارزانی لە بارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەرئەنجامەكانی لە لاپەڕەی فەرمیی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەردا پەیامێکی بلاو كردەوە.

کوردپرێس:

مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگای تویتەرەوە پەیامێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا تەرکیزی کردۆتە سەر کار کردن بە پڕەنسیپەكانی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگی لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا.

دەقی پەیامەکەی بارزانی:

دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ سەرباری بوونی تێبینی زۆر لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دەرئەنجامەكانی، بارودۆخێكی تازە و دەرفەتێكی نوێ هاتووەتە ئارا بۆ چارەکردنی كێشەكان. لەو دەرفەتە نوێیەدا پێویستە زۆر بە ڕوونی كار بە پڕەنسیپەكانی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگی بكرێت، نەك ئەوەی وەك پێشتر تەنیا لایەنێك بڕیار لەسەر پڕۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵات بدات.

لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پڕەنسیپە لە هەوڵێكی جیددی داین بۆ ئەوەی لایەنە سەرەكییەكان بگەنە ئەنجام و پێمانوایە پابەندبوون بەو پڕەنسیپانەیە كە دەبێتە هۆی چارەسەری بنەڕەتیی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی عێراق بە گشتی.

News Code 15205

Your Comment

You are replying to: .
captcha