بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان چاوشئۆغڵو و پۆمپیۆ لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا راگەیەنراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ھەردوو وەزیرەکە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ جەختیان لەسەر ھاوپەیمانیی ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات کردووەتەوە و تێدا راشگەیەنرا: ھەردوو وەزیری دەرەوە، چاوشئۆغڵو و پۆمپیۆ ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان لەسەر پرسەکانی ناوچەیی و دووقۆڵی کردووە. ھاوکات جەختیان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ھاوبەشی تیرۆر کردووەتەوە. ھەردوو وەزیرەکە ھەڵسەنگاندنیان لەسەر پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی مەنبج و کارەکانی گرووپی ھاوبەشی پەیوەندیدار بە سووریا کردووە. لەم چوارچێوەیەش ھەردوو وەزیرەکە نەخشە رێگایێکی پەیوەندیدار بە پرسەکەیان پەسەند کردووە و بەڵێنی خۆیان لەسەر جێبەجێ کردنی رێککەوتنەکە و چاودێری کردنی پێشھاتەکان لە نزیکەوە کردوو.
سەرچاوە: کەناڵی NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment