پەڕلەمانتارێکی پارتی: حكوومه‌تی عێراق ڕێگری له‌ توركیا بكات

بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان: په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان داوای كرد، حكوومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستی هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر له‌شكركێشیی سوپای وڵاتان بۆ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان.

کوردپرێس:

ئاواز حه‌مید ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ شــارپــرێس-ی ڕاگه‌یاند، "به‌بیانووی لێدان له‌هێزه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كانیان وڵاتان هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ته‌ مه‌یدانی شه‌ڕ".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، "توركیا ده‌یه‌وێت هێرش بكاته‌ سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان، په‌كه‌كه‌ خۆیشی ئه‌وه‌ ده‌زانێت، بۆیه‌ له‌ناوچه‌ی سیده‌كان به‌شێوه‌یێكی به‌رچاو كشاوه‌ته‌وه‌" داواشی كرد، "له‌پێناو دروستنه‌بوونی شه‌ڕ، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ په‌كه‌كه‌ بكشێته‌وه‌".

له‌باره‌ی بێده‌نگیی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئاست له‌شكركێشیی توركیا بۆ نێو خاكی هه‌رێم ئاواز حه‌مید ڕایگه‌یاند، "بابه‌ته‌كه‌ زیاتر په‌یوه‌ندیی به‌عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ به‌ته‌نها ده‌توانین هه‌ڵوێست ده‌ربڕین ‌و ئیدانه‌ی له‌شكركێشی بكه‌ین، چوونكه‌ ئێمه‌ چه‌كی ئه‌وه‌نده‌ پێشكه‌وتوومان نیه‌، تا ڕوبه‌ڕوی ئه‌و هێزانه‌ ببینه‌وه‌ كه‌ خاكمان ده‌به‌زێنن".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی به‌پێویستی زانی حكوومه‌تی هه‌رێم داوا له ‌عێراق بكاته، له‌پرسی له‌شكركێشیی توركیا‌ بۆ خاكی هه‌رێم هه‌ڵوێستی هه‌بێت.

له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌ و ته‌رخانكردنی به‌شیكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكار به‌رامبه‌ر له‌شكركێشی توركیا بۆ هه‌رێم ئاواز حه‌مید ڕایگه‌یاند، "ده‌بێت به‌م زووانه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ببێته‌وه‌، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به‌م زووانه‌ واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ ده‌ستنیشان بكات".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15172

Your Comment

You are replying to: .
captcha