به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین وێنه له کاروانێکی سه‌ربازیی هێزه‌کانی سوپای تورکیا له کاتی هاتوچۆ له یه‌کێک له گونده‌کانی هه‌رێمی کوردستان و به‌ربانگ کردنی ئه‌و هێزانه به به‌شداریی به‌رپرسانی ئه‌و گونده ناکۆکیی زۆرێکی له هه‌رێمی کوردستان دروست کردوووه. هه‌ندێ له پارته ئۆپۆزسیۆنییهکان و ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانی پارتی دیموکراتی کوردستان که هێزه‌کانی تورکیا له چه‌ند مانگی ڕابردوو نزیکه‌ی 20 کیلۆمه‌تر چوونه‌ته ئه‌و ناوچانه، ئه‌و حیزبه‌یان به هاوکاری له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا دژی یه‌کێک له هێزه کوردییه‌کان تۆمه‌تبار کردوووه و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای تورکیا بوون.
سوپای تورکیا هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی کورده‌کانی سووریا له عه‌فرین، ئۆپه‌راسیۆنێکی له ناوچه‌ی باکووری عێراق ده‌ستپێکرد که شوێنی جێگیربوونی هێزه‌کانی په‌که‌که‌یه. ئه‌و هێزه له هه‌ندێ ناوچه‌دا تا قووڵاییی 30 کیلۆمه‌تریی خاکی هه‌رێمی کوردستان پێشڕه‌وی کردوووه. ده‌وڵه‌تی تورکیا ئامانجی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی شه‌ڕ دژی په‌که‌که ڕاگه‌یاندوووه.
ئارۆن ستین، توێژه‌ری باڵا له ئه‌نجومه‌نی ئاتلانتیک له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ گۆڤاری ئینگلیزی زمانی عه‌ره‌ب ویکلی وتوووه: ئه‌گه‌رچی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه بۆ نه‌مانی نیگه‌رانی ئه‌منییه به‌ڵام به نزیک بوونه‌وه به هه‌ڵبژاردنی تورکیا له 24ی حوزه‌یران، ئه‌و پرسه بابه‌تی سیاسی به‌خۆ گرتوووه.
ناوبراو زیادیشی کرد وێده‌چێت که ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت هێڵی دابین کردنی پێداویستییه‌کانی په‌که‌که بۆ چیای قه‌ندیلی بپچڕێت و ڕێگری بکات له نفووزی ئه‌و هێزانه بۆ ناوخۆی تورکیا له ڕێگای باکووری عێراق.
به‌ڵام بیلجی دۆمان، هه‌ماهه‌نگکه‌ری توێژینه‌وه‌کانی عێراق و تورکیا له په‌یمانگای ئۆرسام پێی وایه ئۆپه‌راسیۆن له قه‌ندیل به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی جوگرافیایی ناوچه‌که له چاو هێرشی تورکیا بۆ هێزه کوردییه‌کان له عه‌فرینی سووریا جیاواز بوووه و ئاسان نابێت. دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازی له‌و ناوچانه مه‌ترسیدار بوووه و بۆته شوێنی هێرشه‌کانی په‌که‌که دژی هێزه‌کانی تورکیا.
ناوبراو له باره‌ی هۆکاری هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ باکووری عێراق ده‌ڵێت: پاش هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین، هێزه‌کانی په‌که‌که به‌ره‌و قه‌ندیل جووڵه ده‌کات و له‌و ناوچانه‌دا جێگیر ده‌بن.
ئه‌حمه‌د هان له زانستگای کادیرهاس پێی وایه به‌له‌به‌رچاوگرتنی نزیکیی ناوچه‌ی قه‌ندیل به ئێران و هه‌بوونی له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا دژی په‌که‌که له قه‌ندیل مومکینه پاشهاتێکی نه‌خوازراوی به‌دوادا بێت.
ناوبراو پێی وایه له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتووبوونی ئۆپه‌راسیۆنی دژی په‌که‌که له قه‌ندیل، ئه‌و بابه‌ته کاریگه‌ریێکی زۆری له هه‌ڵبژاردنی تورکیا ده‌بێت.
به‌وه‌شه‌وه ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه پچڕینی هێڵی دابین کردنی پێداویستییه‌کانی په‌که‌که له چیای قه‌ندیل له لایه‌ن سوپای تورکیا به مانای له‌ناوبردنی په‌که‌که و یان چوونه ده‌ره‌وه‌ی ته‌واوی له‌و ناوچه‌یه نییه. ئه‌ڵبه‌ت مومکینه تورکیا بۆ ڕێگری له نفووزی په‌که‌که بۆ ناوخۆی وڵات هێڵی حائل دروست بکات.
ئه‌و توێژه‌ره‌ی پرسه‌کانی تورکیا هۆشداری دا له ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی هێڵی حائل و بنکه‌ی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه، هێزه‌کانی تورکیا نابێت وابیر بکه‌نه‌وه بۆ سه‌یران هاتبێتنه ئه‌و ناوچه‌یه. ئه‌وان ده‌بێ چاوه‌روانی هێرشی جیدیی هێزه‌کانی په‌که‌که دژی خۆیان بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment