ڕه‌وتی سه‌در هۆشداری به‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چه‌ند لایه‌نێکی عیراق که‌ تانه‌یان له‌ ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ی ١٢ی ئایار گرتوووه‌ گوشاره‌کانیان بۆ سه‌ر دادگای باڵای فیدراڵی ده‌ست پێکردوووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ناچار کردنی بۆ ده‌رکردنی بڕیارێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی تانه‌کانیان و ڕه‌وتی سه‌دریش ھۆشداری به‌و لایه‌نانه‌ ده‌دات و سه‌رکرده‌یێکی ڕه‌وته‌که‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت بێده‌نگ نابین.

کوردپرێس- به ‌گوێره‌ی ھه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی (العربی الجدید) لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌کانی ھه‌ڵبژاردن که‌ له ‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ ھه‌وڵی ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌که‌ ده‌ده‌ن گوشاره‌کانیشیان بۆ سه‌ر دادگای باڵای فیدراڵی ده‌ست پێکردوووه‌ بۆ ناچار کردنی به‌ بڕیاردان له ‌دژی پرۆسه‌که‌ و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ھه‌وڵانه‌ش ئه‌مجه‌د خالیدی سه‌رکرده‌ له‌ ھاوپه‌یمانیی سائیروون به‌ سه‌رۆکایه‌تیی ڕه‌وتی سه‌در ھۆشداری له‌ دوچار بوونی وڵات به‌ قه‌یرانی سیاسی و یاسایی داوه‌ له ‌ئه‌گه‌ری ره‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردن و راشی‌گه‌یاندوووه‌: ھه‌ر بڕیارێک له‌ژێر کاریگه‌ریی گوشاری لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌کانی ھه‌ڵبژاردن ده‌ربچێت لێی بێده‌نگ نابین و کاردانه‌وه‌ی توندمان ده‌بێت.

ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی ڕه‌وتی سه‌در به‌ رۆژنامه‌که‌ی وتوووه‌: لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌کانی ھه‌ڵبژاردن به‌و گوشارانه‌یان بۆ سه‌ر دادگا ده‌یانه‌وێت قه‌ره‌بووی شکسته‌که‌یان بکه‌نه‌وه‌ و ھه‌ر بڕیارێکیش به‌ شێوه‌ی سلبی له‌ دژی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردن بدرێت لێی بێده‌نگ نابین و ڕێگه‌ی یاسا ده‌گرینه‌به‌ر بۆ سه‌رخستنی راستی.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15157

Your Comment

You are replying to: .
captcha