به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: دروشمى پارتى له دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ی ئایار بۆ خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراق به دروشمى ده‌ستكه‌وتى زیاتر بۆ كوردستان به‌شداریی پڕۆسه‌ى بانگه‌شه و پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بووین.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "ئه‌م دروشمه‌ى كه دروشمى ده‌ستكه‌وتى زیاتره بۆ خه‌ڵكى كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرد به سه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستاندا كه كۆده‌نگییێكى نیشتمانى هه‌بێت، چوونكه ده‌ستكه‌وتى زیاتر بۆ كوردستان به كۆده‌نگى و به یه‌کڕیزیی ناو ماڵى كورد كۆده‌بێته‌وه."
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وتیشى: "پێش پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به كۆى هێزه كوردستانییه‌كانمان ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ر پێكه‌وه كۆده‌نگییێک هه‌بێت ده‌توانین بایكۆتى پڕۆسه‌ى سیاسى بكه‌ین له عێراقدا به‌ڵام وه‌ڵامى لایه‌نه سیاسیه‌كان نه‌بوو.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "له هه‌نگاوى دووهه‌مماندا داوامان له هێزه سیاسییه‌كانى هه‌رێم كرد كه لانى‌كه‌م له ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم كۆده‌نگییێک دروست بكه‌ین له چوارچێوه‌ى یه‌ک فراكسیۆنى یه‌کگرتوودا بچینه پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكى ئیجابیمان له هێزه سیاسییه‌كان وه‌رنه‌گرت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment