ڕووداوی هاتوچۆ له‌ ڕێگای شنۆ-ورمێ 4 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- له‌ ڕووداوێکی توندی هاتوچۆ به‌ هۆی وێکه‌وتنی دوو ئۆتۆمبیلی له‌ ڕێگای شنۆ-ورمێ سێ که‌س کوژران و یه‌ک که‌سیش بریندار بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه‌) ئۆتۆمبیلێکی جۆری تیبا و تره‌یلی ڤڵڤۆ له‌ نزیکیی گوندی ئیسلاملوو له‌ ڕێگای شنۆ-ورمێ پێکیان دا که له‌و ڕووداوه‌دا سێ که‌س له‌ سه‌رنشینانی ئۆتۆمبیلی جۆری تیبا گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا و یه‌کیشیان بریندار بوو که‌ هه‌موویان ئه‌ندامانی یه‌ک بنه‌ماڵه‌ن.

هێشتاکه‌ هۆکاری ڕووداوه‌که‌ ڕانه‌گه‌یێندراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15148

Your Comment

You are replying to: .
captcha