نۆ دادوەر لە شوێنی نۆ كۆمسیاری كۆمیسیۆن دادەنرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له ‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی‌ ئاماده‌بوونی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌، خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاساكه‌ كرا و بڕیار درا رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 2018/6/6 پرۆژه‌ یاساكه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ بۆ جارێكه‌ دیكه‌، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ بووەوە و پڕۆژە یاسایێكی تایبەت بە هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایار بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوە و رێوشوێن وەرگرتن خوێندنی دووەمی بۆ كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی بەپێی پڕۆژە یاساكە نۆ دادوەر لە جێی نۆ ئەندامەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دادەنرێن.

له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی نائاساییدا كه‌ دووشه‌ممه‌ی‌ رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق بڕیاری‌ دا له‌سه‌دا 10ی ئه‌نجامه‌كان به‌ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌ و ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنی ده‌ره‌وه‌ی عیراقیشی ھه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، به‌ڵام كۆمیسیۆن ئه‌و بڕیاره‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كە گومانی زۆر لە ساختەكاری هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت و بەپێی قسەی پەرلەمانتاران، پڕۆژە یاساكە بەتەواوی ئامادەیە، رۆژی چوارشەمی داهاتوو لە كۆبوونەوەیێكدا ئەگەر رێژەی یاسایی تەواو بوو دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەكرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15146

Your Comment

You are replying to: .
captcha