ده‌بێ په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوێستێکی جیدی له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ستدرێژیی تورکیا بگرێته‌به‌ر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات هێزه‌کانی تورکیا چوونه‌ته‌ ناو ناوچه‌یێکی هه‌ولێر و داوای له‌ په‌رله‌مانی عێراق کرد هه‌ڵوێستی جیدی له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ستدرێژیی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق بگرێته‌به‌ر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مین به‌کر له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: هێزه‌کانی تورکیا له‌ چوارچێوه‌ی پێشێل کردنی پێوه‌ندیی دراوسێتی و ده‌ستدرێژیی ئاشکرا بۆ ناو خاکی عێراق چوونه‌ته‌ ناوچه‌ی سیده‌کان له‌ پارێزگای هه‌ولێر هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵه‌کانیان چڕ بکه‌نه‌وه‌ بۆ ده‌رکردنی هێزه‌کانی تورکیا وه‌کوو هێزی داگیرکار له‌ خاکی عێراق.

ناوبراو سه‌رسوڕمانی خۆی له‌ بێده‌نگیی ده‌وڵه‌تیی عێراق ڕاده‌گه‌یێنێت هه‌مبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی ئاشکرای تورکیا و داوا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌کات له‌ ڕێگای دیپلۆماتیک و ئابوورییه‌وه‌ کۆتایی به‌و ده‌ستدرێژییانه‌ بهێنێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15138

Your Comment

You are replying to: .
captcha