به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕێگه‌ی ژووری یاسایی‌ی خۆی سكاڵای له‌سه‌ر مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا تۆمار كردوووه.
سكاڵاكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رانبه‌ر ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌یه که ڕۆژی 12ی ئایاری ڕابردوو له مه‌كۆی سه‌ره‌كی له شاری سلێمانی كرا.
گۆڕان مه‌كته‌بی سیاسی و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فای تۆمه‌تبار كردوووه و چاوه‌ڕێیه له ڕێگه‌ی دادگاوه ئه‌و پرسه یه‌كلا بكاته‌وه.
شایانی باسه؛ ڕۆژی 12ی مانگی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یێنرا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا كه فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌كێتییه هێزێكی برده سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته و به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان ڕووی دا.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment