به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ڵماس فازڵ به خه‌ندانى ڕاگه‌یاند: وه‌کوو لیستى برایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک به هیچ جۆرێک قبووڵى ناكه‌ین جارێکی دیكه به عه‌ره‌ب كردن له شارى که‌رکووک سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌گه‌ڵ وهفدێكى هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تىی جه‌نه‌راڵ پاتریک له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قهسهیان كردوووه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه دۆخى که‌رکووک له خراپیدایه چ له ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه و چ له ڕرووى مامه‌ڵه‌ى تاكلایه‌نه‌وه."
بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک وتیشی: "هاوپه‌یمانانمان له‌وه ئاگادار كردوووه‌ته‌وه له که‌رکووک كورد په‌راوێز خراوه و ئیداره‌ى شاره‌كه ناتوانێت به‌پێى پێوست به كاره‌كانى خۆى هه‌ستێت له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ده‌كات جارێكى دیكه كورد به شێوه‌یێكى ڕاسته‌قینه بگه‌ڕێته‌وه ناو حکوومه‌ت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment