ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک نووسراوێكى ڕاکان سه‌عید ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک ڕای‌گه‌یاند نووسراوه‌كه‌ى پارێزگارى که‌رکووک به‌وه‌كاله‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى فۆڕمى ٢٠ هه‌زار خێزان له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ بۆ که‌رکووک ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ڵماس فازڵ به ‌خه‌ندانى ڕاگه‌یاند: وه‌کوو لیستى برایه‌تى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک به‌ هیچ جۆرێک قبووڵى ناكه‌ین جارێکی دیكه‌ به‌ عه‌ره‌ب كردن له‌ شارى که‌رکووک سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌گه‌ڵ وه‌فدێكى هاوپه‌یمانان به ‌سه‌رۆكایه‌تىی جه‌نه‌راڵ پاتریک له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ قه‌سه‌یان كردوووه ‌و ئاماژه‌یان به‌وه ‌داوه‌ دۆخى که‌رکووک له‌ خراپیدایه‌ چ له ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ و چ له ڕرووى مامه‌ڵه‌ى تاكلایه‌نه‌وه."

بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک وتیشی: "هاوپه‌یمانانمان له‌وه ‌ئاگادار كردوووه‌ته‌وه‌ له‌ که‌رکووک كورد په‌راوێز خراوه‌ و ئیداره‌ى شاره‌كه‌ ناتوانێت به‌پێى پێوست به‌ كاره‌كانى خۆى هه‌ستێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویست ده‌كات جارێكى دیكه‌ كورد به‌ شێوه‌یێكى ڕاسته‌قینه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو حکوومه‌ت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15118

Your Comment

You are replying to: .
captcha