بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ئهردۆغان لە كاتی بەشداری كردنی لە میتینگێكی گەورەدا لە شاری (ئادی یەمان) لە توركیا، پارتی گەلی كۆماریی جەهەپە كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە بە پاڵپشتی پەكەكە ناو دەبات و دەڵێت لەگەڵ پەكەكەدا بە یەكەوە هەنگاو دەنێن و بە یەكەوە كار دەكەن.
ئەردۆغان گوتیشی: "موحەڕەم ئینجە كاندیدی جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی توركیا، داوا دەكات دەمیرتاش ئازاد بكرێت، تەنیا لە بەر ئەوەی كاندیدی هەدەپەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، ئەی باشە بۆچی كاتێک ئەو كەسە بوووە هۆكاری ئەوەی لە دیاربەكر 50 هاووڵاتی بكوژرێت، نەچوویتە دیاربەكر و ڕەخنەت لەو كەسە نەگرت؟".
باسی لەوەش كرد لە توركیا نوێنەری راستەقینەی كورد رەجەب تەییب ئەردۆغانە. هەڕەشەشی لە جەهەپە كرد بەوەی لەگەڵ پەكەكەدا بەیەكەوە هەنگاو دەنێن و دەستیان خستۆتە ناو دەستی تیرۆریستان.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment