به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی قادر به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له لێدوانێكدا به SNNی ڕاگه‌یاند: "كۆمیسیۆن واده‌ی تانه‌لێدان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوه‌كوو 31ی 5ی 2018 درێژ كرده‌وه و له ماوه‌ی 10 ڕۆژ دوای ئه‌و واده‌یه له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌ت به كێشه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌رئه‌نجامی تانه‌كان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه".
ناوبراو وتیشی: "دوای پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه‌كان كۆمیسیۆن متمانه‌ی ته‌واو به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات و پرسه‌كه كۆتایی دێت".
شایانی باسه؛ 12ی 5ی 2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له سه‌رتاسه‌ری عێراق ئه‌نجام درا و له دوای ئاشكرا كردنی ئه‌نجامه‌كانیش ژماره‌یێک له لایه‌نه‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراق و به تایبه‌تیش له هه‌رێم تانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment