دادگای تایبه‌ت به‌ کێشه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی تانه‌ی لایه‌نه‌كان یه‌كلا ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دادگای تایبه‌ت به ‌كێشه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی سكاڵای ئه‌و لایه‌نانه‌ی تانه‌یان له ‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران هه‌یه‌ یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌ و به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش واده‌ی ڕاگه‌یاندنی تانه‌كان ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی قادر به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ لێدوانێكدا به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "كۆمیسیۆن واده‌ی تانه‌لێدان له ‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوه‌كوو 31ی 5ی‌ 2018 درێژ كرده‌وه‌ و له ‌ماوه‌ی 10 ڕۆژ دوای ئه‌و واده‌یه‌ له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌ت به ‌كێشه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌رئه‌نجامی تانه‌كان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه‌".

ناوبراو وتیشی‌: "دوای پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه‌كان كۆمیسیۆن متمانه‌ی ته‌واو به ‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات و پرسه‌كه‌ كۆتایی دێت".

شایانی باسه‌؛ 12ی 5ی 2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ئه‌نجام درا و له ‌دوای‌ ئاشكرا كردنی‌ ئه‌نجامه‌كانیش ژماره‌یێک له ‌لایه‌نه‌كان له ‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق و به ‌تایبه‌تیش له ‌هه‌رێم تانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15100

Your Comment

You are replying to: .
captcha