ده‌نگۆی تێبینیی ئێران بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق درۆیه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- عه‌لی شه‌مخانی له‌ دیمانه‌یێکی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقدا گوتوویه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ تێبینییێکی نییه‌ له‌سه‌ر دوو پۆستی باڵای عێراق که‌ هێشتاکه‌ یه‌کلا نه‌بۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی شه‌مخانی سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقی وتوووه‌: عه‌قڵییه‌تی سیاسیی پێکهاته‌ مه‌رجه‌عه‌کانی عێراق باشترین پاڵپشته‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی دوو پۆستی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ و ئێرانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ تێبینییێکی نییه‌ و هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ باس له‌ لیستێکی ئێران ده‌کات بۆ ئه‌و دوو پۆسته‌ باڵایه‌ی عێراق.

ئه‌و ڕاوێژکاره‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران زیاتر ده‌ڵێت: وڵاتی ئێران به‌رده‌وام له‌ ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌لماندوویه‌تی پشتگیری له‌ گه‌لی عێراق ده‌کات و زه‌مینه‌ خۆشکه‌ره‌ بۆ خه‌ڵک سالاری له‌و وڵاته‌ و شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر و دابین کردنی ئاسایشی گه‌لانی عێراق.

عه‌لی شه‌مخانی دووپاتی کرده‌وه‌ بۆچوونه‌کان له‌سه‌ر لیستی پێشنیارکراوی ئێران بۆ دوو پۆستی باڵای حکوومی له‌ عێراق پیلانی پیلانگێڕانه‌ و هیچ بنه‌ما و ئه‌ساسێکی نییه‌ و ئێران پێداگره‌ له‌سه‌ر بڕیار و ئه‌نجامی ده‌رچووی داموده‌زگا و به‌رپرسی فه‌رمیی عێراقی.

سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هه‌ڵسه‌نگاندنێکی له‌ نێوان ئێران و سعوودییه‌ش ئه‌نجام دا و گوتی: ژماره‌ی دیپلۆماته‌ ئێرانییه‌کان له‌ عێراق له‌ چاو هێزی ئه‌مریکی و سعوودی زۆر که‌متره‌ و ئه‌و یارمه‌تییانه‌ش ئێران له‌ عێراق ئاراسته‌ی ده‌کات له‌ چاو ئه‌و پاره‌ زه‌به‌لاحه‌ی سعوودییه‌ سه‌رفی کردوووه‌ زۆر که‌م ده‌نوێنێت به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ وا ده‌رچوو چوونکه‌ گه‌لی عێراق ئاسایش و ئاینده‌ی خۆیان به‌ پاره‌ی پیس و به‌ قازانجی ئه‌و هێزانه‌ی سه‌رده‌مێک هاوپه‌یمانی سه‌دام بوون ناگۆڕنه‌وه‌.

شه‌مخانی سه‌ره‌نجی خسته‌ سه‌ر دوو لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ڕای‌گه‌یاند: هه‌ر دوو لیستی سائیروون به‌ سه‌رۆکایه‌تیی موقته‌دا سه‌در و لیستی فه‌تح به‌ سه‌رۆکایه‌تیی هادی عامری دژ به‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکان و ئه‌وه‌ش ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌ی ڕه‌وتی دژی هاوپه‌یمانیی ساخته‌ییی ئه‌مریکایه‌.

ناوبراو له‌ به‌شێکی دیکه‌ی گفتوگۆکه‌ی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقدا باسی ئاینده‌ی سووریاشی کردوووه‌ و گوتوویه‌تی: ئێمه‌ له‌سه‌ر داوای یاساییی ده‌وڵه‌تی سووریا له‌و وڵاته‌ین و وه‌کوو ڕاوێژکاری سه‌ربازی بۆ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر به‌ شێوازی سنووردار ده‌ور ده‌گێڕین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15099

Your Comment

You are replying to: .
captcha