به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده) له سووریا كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و دواتریش له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه بۆ ڕای گشتیی ئاشكرا كراوه.
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا كه به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌یێكی تایبه‌ت بۆ SNN نێردراوه ئاماژه به‌وه كراوه: "وه‌كوو په‌یه‌ده داوای یه‌كڕیزیی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به هه‌موومان ئاستی تێكۆشان به‌رز بكه‌نه‌وه تا وه‌كوو بتوانین عه‌فرین له ده‌ستی توركیا و تیرۆریستان ڕزگار بكه‌ین".
په‌یه‌ده جه‌ختی كردۆته‌وه: "په‌یام و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكی سووریا سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌كانی سووریا، هیچ جیاوازیێكی نییه له‌گه‌ڵ زوڵم و زۆره‌ی له ناوچه‌كه ده‌كرێت له‌گه‌لی كورد، ئێمه پێشتر و ئێستاش جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ده‌ستی هاوكاریی و هاوپه‌یمانی و لێكتێگه‌یشتن بۆ هه‌موو لایێک درێژ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سووریا بكرێت و مافی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش بدرێت".
ئه‌وه‌ش هاتوووه: بۆ هه‌ر ڕێكه‌وتنێک و چاره‌سه‌رێكیش ئێمه وه‌كوو په‌یه‌ده ئاماده‌ی واژۆكردنی هه‌ر لێكتێگه‌یشتنێكین، به‌ڵام جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یێک له‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)دایه، پێكهێنانی هێزی سه‌ربازیی نوێ به هه‌موو شێوه‌یێک ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و ڕێگه‌ی پێناده‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی په‌یه‌ده‌دا ئاماژه به چاره‌نووسی مه‌نبه‌ج كراوه، له‌و ڕه‌و‌شه‌وه ڕه‌تی كردۆته‌وه، هیچ ڕێكه‌وتنێک له نێوان توركیا و ئه‌مریكادا كرابێت بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له مه‌نبه‌ج، ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه، "ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنێكی له‌و جۆره‌ش كرابێت، نابێت بكه‌وێته پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌م مانگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی توركیاوه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ربگرێت، ئه‌وا ئه‌ردۆغان و ئاكپارتی سه‌ركه‌وتوو ده‌بن".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment