به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆک کۆماریی تورکیا که بڕیار بوو ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت، 22 ڕۆژی دیکه به‌ڕێوه ده‌چێت و پارته ئۆپۆزسیۆنییهکانی تورکیا که دووریان ده‌گرت له دانانی ناوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان که پاڵ ناوی خۆیان و دژی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری ئێستا و ڕێبه‌ری پارتی داد و گه‌شه ڕاپه‌ڕینیان ئه‌نجام داوه.
به‌ربژێرێکی نوێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری که به یارمه‌تیی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا توانی مۆڵه‌تی به‌شداری کردنی پارته تازه دامه‌زراوه‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنی تورکیا بگرێت خانمێکی 61 ساڵه‌یه که هه‌ندێک ناوی ژنی ئاسنینیان پێی داوه.
به‌و بۆنه‌وه که زۆربهیێک له شرۆڤه‌کاره‌کان ده‌نگی کورده‌کانی تورکیا له هه‌ڵبژاردنه‌کان به کاریگه‌ر ده‌زانن زۆربه‌ی پارته‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وان به‌ره‌و خۆیان ڕابکێشن به‌ڵام هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا نووسیی: کێشه‌یێکی سه‌ره‌کیی خانمی مڕاڵ ئاکشنه‌ر توانانهبوونیهتی له ڕاکێشانی ده‌نگی کورد چوونکه ناوبراو پێشینه‌یێکی باشی له هاوکاری له‌گه‌ڵ کورد نییه و له کاتی سه‌رۆک وه‌زیرانی له وڵاتی تورکیا له ساڵه‌کانی 1996 تا 1997 کورده‌کان دژوارترین سه‌رده‌می خۆیان تێپه‌ڕاندوووه و بیرهوهرییێکی باشیان لێی نییه.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له درێژه‌دا ده‌نووسێت: خانمی مڕاڵ ئاکشنه‌ر هه‌روه‌ها به ئاشکرا باسی پرسی کوردی نه‌کردوووه و ته‌نها داوای ئازادیی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و به‌ربژێری کورده‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری تورکیای کردوووه.
ئۆدۆل جه‌ڵه‌ب، مامۆستای زانستی سیاسی و شرۆڤه‌کاری پرسی سیاسیی تورکیا به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وتوووه: خانمی مڕاڵ ئاکشنه‌ر نه‌ته‌نها به ئاشکرا هیچ ئاماژه‌یێکی به کورده‌کان وه‌کوو ئیتنیکێک له تورکیا نه‌کردوووه به‌ڵکوو هیچ ئاماژهیێکیشی به شوناس و قه‌ومییه‌تی کورده‌کانیش نه‌کردوووه.
ئۆزر سه‌نجار، سه‌رۆکی په‌یمانگه‌ی ڕاپرسیی مترۆپلیش به AFPی وتوووه: به‌و بۆنه‌وه که خانمی مڕاڵ ئاکشنه‌ر ناسیۆنالیسته وێنه‌یێکی خراپ له ناوبراو له زه‌ینی کورد و چه‌په‌کانی تورکیادا هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment