به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحه‌ڕه‌م ئینجه به‌ربژێری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا که له میتینگی هه‌ڵبژاردنیی خۆی له بۆرسا وته‌ی پێشکه‌ش ده‌کرد به کردنه‌ئامانج ئه‌ردۆغان ڕای‌گه‌یاندوووه: ئه‌ردۆغان جارێکی دیکه به به‌رده‌نگ گرتنی من ڕای‌گه‌یاندوووه ده‌وڵه‌ت نابێت بدرێته ده‌ستی هه‌ندێ که‌س. منیش لێره‌وه به‌و ده‌ڵێم نابێت ده‌وڵه‌ت بده‌ینه‌وه ده‌ستی که‌سێک که چه‌ندین جار فریوی ئه‌م و ئه‌وی خواردوووه. ئۆباما فریوی داوی، پووتن فریوی داوی، بارزانی فریوی داوی، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان فریوی داوی، گوله‌ن فریوی داوی.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر ببمه سه‌رۆک کۆماری تورکیا یه‌که‌م کارێک که ئه‌نجامی ده‌ده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دۆخی نائاسایی له وڵات ده‌بێت. ئێمه متمانه‌مان به 81 ملیۆن مرۆڤی تورکیا ده‌بێت. دروست کردنی پرد له ئاسن و چیمه‌نتۆ کارێکی ئاسانه. من بۆ دڵی مرۆڤه‌کان پرد دروست ده‌که‌م. من به تورک و کورد بوون مرۆڤه‌کان جیا ناکه‌مه‌وه. باسی عه‌له‌وی-سوننه ناخه‌مه گه‌ڕ. ژن و مێرد لێک جیا ناکه‌مه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment