مه‌رجه‌عێکی ئایینی له‌ باره‌ی که‌لێن له‌ کۆمه‌ڵگای عێراق هۆشداری دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌رجه‌عێکی ئایینی عێراقی له‌ باره‌ی که‌لێن له‌ کۆمه‌ڵگای عێراق پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ هۆشداری دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێخ محه‌مه‌د مه‌هدی خالسی له‌ وتاری نوێژی هه‌ینی شاری کازمییه‌ له‌ پارێزگای به‌غدا وتی: هاووڵاتییانی عێراق و سیاسه‌توانانی زانا و ڕێبه‌رانی ده‌بێ خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ پرسی که‌لێن له‌ کۆمه‌ڵگای عێراق و شڵه‌ژاوییه‌کانی پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م دواییه‌ که‌ ئێمه‌ پێشتر له‌ باره‌ی پاشهاته‌کانییه‌وه‌ هۆشداریمان دابوو.

خالسی زیادیشی کرد: عێراق له‌ هه‌ڵه‌کانی ڕابردووی خۆی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عیبره‌تی نه‌گرتوووه که‌ ته‌نها ڕه‌نج و ئازار و کێشه‌ی بۆ گه‌لی عێراق به‌دوادا بوو.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ بۆ وڵاتێک وه‌کوو عێراق به‌ مێژووییێکی کۆن و ئیمکاناتی زۆری سروشتی و مرۆڤییه‌وه‌ زۆر ناشیرینه‌ که‌ که‌مبوونی ئاو، کاره‌با و ده‌رمان و خۆراکی بێت و خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ بۆنه‌ی ئه‌و پێداویستییانه‌وه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی غه‌دپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15090

Your Comment

You are replying to: .
captcha