هۆشداریی شاره‌زایێکی هه‌رێمه‌کان له‌باره‌ی گۆڕینی که‌شوهه‌وای هه‌رێمی کوردستان

به‌شی جیهان- شاره‌زایێکی هه‌رێمه‌کان ئاماژه‌ به‌ وشک بوونی هه‌ندێک ڕووبار و که‌م بوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاو له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و هۆشدار ده‌دات ته‌نها شتێک که به‌ لای به‌رپرسانی کورده‌وه‌ گرینگ نییه‌ گۆڕانکاریی که‌شوهه‌وایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌بیل مووسا شاره‌زایێکی کوردی هه‌رێمه‌کان که‌ به‌ دوای ساڵگارێک بۆ لێکدانه‌وه‌ی گۆرینی که‌شوهه‌وا بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ دۆخی که‌شوهه‌وای هه‌رێمی کوردستان به‌ مه‌ترسیدار و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز وه‌سف ده‌کات.

ناوبراو به‌ گۆڤاری ئێکۆنۆمیستی ڕاگه‌یاندوووه‌ ئه‌و ڕووبارانه‌ی که‌ ناوبراو تێیدا مه‌له‌ی ده‌کرد ئێستا بوونه‌ته چینێک له‌‌ خۆڵ و لم و سه‌رچاوه‌ی گه‌ردیله‌کان که‌ هه‌ندێک جار مه‌ترسی له‌سه‌ر که‌شوهه‌وای هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌کات.

ئه‌و شرۆڤه‌کاره‌ی پرسی ژینگه‌ زیاتر ده‌ڵێت: به‌رپرسانی کورد گرینگییێکی تایبه‌ت به‌ پرسی ژینگه‌ و که‌شوهه‌وا ناده‌ن.

نه‌بیل مووسا له‌باره‌ی هۆکاری ئاوڕ نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی کورد به‌ بابه‌تی گۆڕینی که‌شوهه‌وا به‌ گۆڤاری ئێکۆنۆمیستی وت: شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش، لێکه‌وته‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆم و ئێستاکه‌ هه‌وڵ بۆ باشتر کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ئاوڕدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی کورد به‌ پرسی ژینگه‌ و گۆڕینی که‌شوهه‌وای به‌لاڕێدا بردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15087

Your Comment

You are replying to: .
captcha