ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌رباره‌ی لێکه‌وته‌ی ژماردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ده‌نگه‌کان هۆشداری ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هاوکات له‌گه‌ڵ تانه‌ی حیزبه‌ سیاسییه‌کان به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌نگه‌کان دووباره‌ بژمێردرێنه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌و توونێلێکی تاریک په‌لکێش ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نووسیی: ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان هاوکات له‌گه‌ڵ تانه‌لێدان به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بژمێردرێته‌وه‌ ئه‌و کاره‌ عێراق په‌لکێشی توونێلێکی تاریک ده‌کات.

ناوبراو وتیشی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئیراده‌ و خواستی ده‌نگده‌ران له‌ ڕێگای ته‌زویر و ساخته‌کارییه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ تانه‌لێدانی حیزبه‌ سیاسییه‌کان به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی به‌دواوه‌ بوو که‌واته‌ ده‌بێ ته‌نیا ده‌نگی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ بژمێردرێنه‌وه‌ که‌ تێیدا ساخته‌کاری ئه‌نجام دراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15085

Your Comment

You are replying to: .
captcha