به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ خه‌سره‌و هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته ڕای‌گه‌یاند: به دوای ئاگاداربوونه‌وه له هه‌واڵی خنکانی گه‌نجێک له ناو تاڤگه‌ی ئێما ده‌ستبه‌جێ گرووپێک له هێزه‌کانی مه‌له‌کشاهی ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌که کران و ته‌رمی گه‌نجێکیان دۆزییه‌وه که له ناو ئه‌و تاڤگه‌یه‌دا گیانی خۆی له‌ده‌ست دابوو.
ناوبراو زیادیشی کرد: لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایییه‌کان باس له‌وه ده‌کات که ئه‌م گه‌نجه و سێ هه‌ڤاڵی دیکه‌ی له ئیلامه‌وه به‌ره‌و به‌نداوی چه‌می گه‌رده‌لان ڕۆیشتبوو و له ناوچه‌یێکی قه‌ده‌غه‌کراو مه‌له‌یان کردوووه و له ئه‌نجامدا ئه‌و گه‌نجه خنکا و گیانی له‌ده‌ست دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment