به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی (جمهوریه‌ت)ی توركی ئاشكرای كرد: ئاكپارتی به نهێنی چه‌ند ده‌زگایێكی راپرسی سه‌ر به خۆی راسپاردوووه بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا، ده‌ركه‌وتوووه كه ئه‌نجامه‌كه له 7ی حوزه‌یران باشتره و له 1_11_2015 باشتر نییه.
له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یران ئاكپارتی له كۆی 550 كورسی توانی 258 كورسی به ده‌ست بهێنێت و به ته‌نیا نه‌یتوانی حكوومه‌ت پێکبهێنێت، به‌ڵام له 1_11_2015 له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا 49.5%ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ست هێنا و بوووه خاوه‌نی 317 كورسی و بوووه زۆرینه له‌ناو په‌رله‌مان.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و راپرسییه‌ی ده‌زگاكانی ئاكپارتی ئه‌نجامیان داوه، ئه‌مجاره له كۆی 600 كورسی په‌رله‌مانی، ئاكپارتی خوار 300 كورسی ده‌هێنێت كه 46%ی ده‌نگه‌كانه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په نه‌توانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت، ده‌نگه‌كانی ئاكپارتی 315 بۆ 320 كورسی ده‌بێت. هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌نجامی ده‌زگاكانی راپرسی ئاكپارتی، ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په 9 بۆ 11% و ده‌توانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت.
بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئاكپارتی زۆرینه له په‌رله‌مان له ده‌ست بدات، به‌ڵام پۆستی سه‌رۆک كۆماری توركیا هه‌ر بۆ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌مێنێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment