موحه‌ڕه‌م ئینجه‌: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سووریا ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌

به‌شی تورکیا- كاندیدی سه‌ركۆماری توركیا: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سووریا ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و جارێكی تر باڵوێزخانه‌ی توركیا له‌ دیمه‌شق ده‌كه‌ینه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ كاندیدی جه‌هه‌په‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر ببێته‌ سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سووریادا ئاسایی ده‌كاته‌وه‌ و دووباره‌ باڵوێزخانه‌ی توركیا له‌ دیمه‌شق ده‌كاته‌وه‌.

ئینجه‌ له‌باره‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیشیه‌وه‌ گوتی: "له‌ 24ی حوزه‌یراندا ده‌نگه‌كانی من و ئه‌ردۆغان له ‌یه‌كتری نزیک ده‌بن. له‌ پێنجی ئایاره‌وه‌ وه‌ک ده‌بینم ده‌نگه‌كانمان به‌شێوازێكی ترسناک زیادی كردوووه‌. ئێوه‌ش ئه‌وه‌تان بینی. بێگومان ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش هه‌موو ركابه‌ری منن، به‌ڵام ده‌نگی من و ئه‌ردۆغان له‌ یه‌كتر نزیكن".

كاندیدی جه‌هه‌په‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بكه‌وێته‌ خولی دووه‌مه‌وه‌، ئه‌وا ده‌نگده‌رانی موحافه‌زه‌كاریش ده‌نگی پێده‌ده‌ن و گوتیشی: "ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه،‌ نیشتمانی بێت له‌ ئه‌ردۆغان نیشتمانیترم. هه‌موو شتێكم ئاشكرایه‌ و له‌ به‌رچاوی گه‌لدایه‌. له‌ كۆشک ناژیم. له‌ ماڵی خۆم ده‌مێنمه‌وه‌. ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌فاف، ده‌وڵه‌تی یاسا، ئازادی و هه‌ركه‌س چۆنی بوێت به‌و جۆره‌ ده‌ژی. بانكی ناوه‌ندی ناترسێنرێت. وه‌به‌رهێنانی بیانی متمانه‌ وه‌رده‌گرێت. من ته‌نها نابمه‌ سه‌ركۆماری جه‌هه‌په‌. ئه‌مه‌ به ‌واتای ئه‌وه‌ش نایێت كه‌ له‌ پارته‌كه‌م دوور ده‌كه‌ومه‌وه‌. ده‌بمه‌ سه‌ركۆمارێكی بێ لایه‌ن. ده‌ڵێم ئاشت ده‌بینه‌وه‌، داهاتمان به‌ش ده‌كه‌ین و گه‌شه‌ ده‌كه‌ین. رێگا و ئاراسته‌ و شێوازی كارمان ئاشكرا ده‌بێت".

موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ به‌ڵێنیدا ئه‌گه‌ر به‌ سه‌ركۆمار هه‌ڵبژێردرێت، سێ جێگری ده‌بێت و له‌ نێو وه‌زاره‌ته‌كاندا وه‌زاره‌تێک بۆ گه‌نجان و خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت.

كاندیدی جه‌هه‌په‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار راشی‌گه‌یاند كه‌ باڵوێز ده‌نێرنه‌وه‌ بۆ سووریا و چوار ملیۆن هاووڵاتیی ئه‌و وڵاته‌ به‌ شێوه‌یێکی ئاشتیانه‌ ده‌نێرنه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15065

Your Comment

You are replying to: .
captcha