بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕەشید ئەلبەریدی جێگری پارێزگاری واسیت لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی وتووە نزیکەی سەدا 60ی زیارەتکارانی هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق لە دەروازەی سنووری مێهران و زەڕباتییەوە تێدەپەڕن بۆیە هەر دوولا کۆکن لە سەر ئاسانکاری کردن و کار دەکەن بۆ هەڵگرتنی ڤیزە لە نێوان دانیشتووانی ئەو دوو پارێزگایە.
ناوبراو هەروەهاش ڕایگەیاند بڕیارە کار بکرێت بۆ کردنەوە دوو دەروازەی نوێی نێوان ئێران و عێراق کە بریتین لە بازاڕچەی شەهابی و دەروازەی چەنگوولە، بۆیە ئامادەکارییەکان بۆ ئاوەدان کردنەوەی ئەو دوو دەروازەیە دەست پێدەکات.
Your Comment