وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق دوو داواکاریی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ قبووڵ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دوو داواكاری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رده‌بڕێت و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ چه‌ند ڕوژی داهاتوودا به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و دوو داواكارییه‌ ده‌كه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی عوسمان پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌وه‌كاله‌ت به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر دوو داواكاریی پارێزگاكه‌مان كه ‌به ‌نووسراوی فه‌رمی داوامان كردبوو.

ناوبراو وتیشی: "یه‌كێک له‌و دوو داواكارییه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌ كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیارانه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ک پارێزگایێک سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی جووتیارانی سنووره‌كه‌ له ‌پارێزگای خۆیانه‌وه‌ گه‌نم ڕاده‌ستی بنكه‌كان بكه‌ن."

عه‌لی عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد داواكاریی دووهه‌م پسووڵه‌ی خۆراكی دانیشتوووانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ كه‌ به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه ‌و هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ک هه‌ر پارێزگایێكی‌تری عێراق سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ له ‌پسووڵه‌ی خۆراكی هاووڵاتییان.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: له ‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا نوێنه‌رمان ده‌نێرینه‌ به‌غدا بۆ به‌دواداچوون و ته‌واو كردنی ڕێكاره‌ ئیداری و یاسایییه‌كانی ئه‌و دوو بابه‌ته‌ كه‌ ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه ‌و گرنگی تایبه‌تیان هه‌یه‌ بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15052

Your Comment

You are replying to: .
captcha