چین و یەکێتیی ئەورووپا پێداگری لە ڕێگگەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات

بەشی ئێران/ کوردی- وەزیری دەرەوەی چین و یەکێتیی ئەورووپا دووپاتیان کردەوە کە پێکەن و یەکێتیی ئەورووپا سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کشاوەتەوە هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ پارێزگاری کردن لەو ڕێککەوتنە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس هەواڵدەریی ئاسۆشیتدپرێس نووسیویەتی چین و یەکێتیی ئەورووپا هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ پارێزگاری کردن لە ڕێکەوتنی ئەتۆمیی ئێران ەوەش سەرەڕای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە.

لە دیدارێکی نێوان وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین و فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هەردوو لا جەختیان کردەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لەلایەن ئاژانسی نێودەوەڵەتیی ئەتۆمەوە پشتڕاست کراوەتەوە بۆیە سوورین لە سەر پارێزگاری کردن لەو ڕێککەوتنە.

پێشتر ڕۆژی 8ی ئایار دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا بە کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی و ئەوەش کاردانەوەی بەرفراوانی نێوخۆیی و دەرەکیی لە ئاستی ئێراندا لێکەوتەوە و ترەمپ ڕایگەیاند ئابڵۆقەکانی سەر ئێران دیسان دەست پێدەکەنەوە و لەو کاتەوە ڕاگۆڕینەوەی بەرپرسانی ئەورووپا و ئێران سەبارەت بە پارێزگاری کردن لە ڕێککەوتنەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک بەردەوامە.

News Code 15048

Your Comment

You are replying to: .
captcha