بەپێی هەواڵی کوردپرێس فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لەو بارەیەوە وتوویەتی دەبێت دەوڵەتی نوێی عێراق مادە دەستوورییەکانی تێدا ڕچاو بکرێت و هاوکێشەی دەسەڵاتی تێدا پارێزراو بێت و هەموو پێکهاتە و لایەن و قەومە عێراقییەکانی تێدا بەشدار بن و سوود و بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانیشی تێدا لە بەر چاو گیرابێت.
میرنی سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەش وتوویەتی: ئەو هەڵبژاردنە چەند نوقسان و هەڵەی تێدا بوو بەڵام ئەوە نابێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن لە هەموو عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment