مەرجەکانی پارتی بۆ بەشداری کردن لە دەوڵەتی نوێی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان مەرجەکانی پارتی بۆ پشتگیری کردن لە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق دەخاتە ڕوو و دەڵێت ئەوەی لای پارتی گرینگە ئەجیندای دەوڵەتی نوێ و جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی ئەو دەوڵەتەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لەو بارەیەوە وتوویەتی دەبێت دەوڵەتی نوێی عێراق مادە دەستوورییەکانی تێدا ڕچاو بکرێت و هاوکێشەی دەسەڵاتی تێدا پارێزراو بێت و هەموو پێکهاتە و لایەن و قەومە عێراقییەکانی تێدا بەشدار بن و سوود و بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانیشی تێدا لە بەر چاو گیرابێت.

میرنی سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەش وتوویەتی: ئەو هەڵبژاردنە چەند نوقسان و هەڵەی تێدا بوو بەڵام ئەوە نابێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن لە هەموو عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15037

Your Comment

You are replying to: .
captcha