یەکێتی: ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست قبووڵ دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت حیزبەکەی لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەڕلەمانی عێراق نزیکەی 250 هەزار دەنگی لێ فەوتاوە بۆیە ئامادەن دەنگەکان دووبارە بە دەست بژمێردرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕامان مەجید لە پڕێس کونفڕانسێکدا وتوویەتی یەکێتی نزیکەی 250 هەزار دەنگی خۆی لە دەست داوە کە بەرانبەرە بە 5 کورسی و هەر ئەو بابەتەش دەنگۆی ساختەکاری لە یەکێتی دوور دەکاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: یەکێتی ئامادەیە دوبارە دەنگەکان بەدەست بژمێردرێنەوە یا دیسان لە هەموو عێراق هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.

سەرچاوە: شەرقولئەوسەت

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15036

Your Comment

You are replying to: .
captcha