به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر مه‌نسوور هاد به هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی وت: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که له ده‌ستی مندایه هێشتا ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هیچ جۆره گفتوگۆی فه‌رمی و نافه‌رمی له‌باره‌ی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400 له ڕووسیا ئه‌نجام نه‌داوه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات ده‌وڵه‌تی عێراق هێشتاکه سه‌رقاڵی پرسی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێیه هه‌ر بۆیه له دۆخی ئێستادا ئه‌نجامدانی دانووستانی جیدی له‌گه‌ڵ ڕووسیا سه‌باره‌ت به کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400 مومکین نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment