به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحه‌ڕه‌م ئینجه به‌ربژێری کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی له نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و پرسی کورده‌کان و ڕایگهیاندوووه: من ده‌نگی نه‌رێنیم داوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی تورکیا. مه‌گه‌ر کورد هاووڵاتیی ئه‌م وڵاته نییه؟ مه‌گه‌ر ئه‌وان وه‌کوو ئێمه مافی یه‌کسانیان نییه؟ ئێمه له‌گه‌ڵ کورددا وه‌کوو گۆشت و نینۆک نین، نینۆک له گۆشت جیا ده‌بێته‌وه به‌ڵام ئێمه و کورد دوو گیانین له یه‌ک جه‌سته‌دا.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر ببمه سه‌رۆک کۆمار ده‌ستبه‌جێ دۆخی نائاسایی له وڵات هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه. له دۆخی ئێستادا له لایێکه‌وه دۆخی نائاسایی هه‌یه و له لایێکی دیکه‌شه‌وه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌به‌ین. ئێوه که ده‌ڵێن گولهنیستهکانتان کۆ کردۆته‌وه چیتر بۆچی دۆخی نائاسایی هه‌یه. ئه‌گه‌ر دۆخی نائاساییه بۆچی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌به‌ن؟
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی Haberturk
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment