ئێمه‌ و کورد دوو گیانین له‌ یه‌ک جه‌سته‌دا

به‌شی تورکیا- موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ به‌ربژێری کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا له‌ لێدوانێکدا باسی کورده‌کانی تورکیای کرد و ڕای‌گه‌یاند: ئێمه‌ و کورد دوو گیانین له‌ یه‌ک جه‌سته‌دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ به‌ربژێری کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و پرسی کورده‌کان و ڕای‌گه‌یاندوووه‌: من ده‌نگی نه‌رێنیم داوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی تورکیا. مه‌گه‌ر کورد هاووڵاتیی ئه‌م وڵاته‌ نییه‌؟ مه‌گه‌ر ئه‌وان وه‌کوو ئێمه‌ مافی یه‌کسانیان نییه‌؟ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ کورددا وه‌کوو گۆشت و نینۆک نین، نینۆک له‌ گۆشت جیا ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ و کورد دوو گیانین له‌ یه‌ک جه‌سته‌دا.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر ببمه‌ سه‌رۆک کۆمار ده‌ستبه‌جێ دۆخی نائاسایی له‌ وڵات هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه‌. له‌ دۆخی ئێستادا له‌ لایێکه‌وه‌ دۆخی نائاسایی هه‌یه‌ و له‌ لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین. ئێوه‌ که‌ ده‌ڵێن گوله‌نیسته‌کانتان کۆ کردۆته‌وه‌ چیتر بۆچی دۆخی نائاسایی هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر دۆخی نائاساییه‌ بۆچی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن؟

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی Haberturk

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14992

Your Comment

You are replying to: .
captcha