به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌رله‌مان که کۆتایی هاتنى واده‌ى یاسایی نزیک بۆ‌ته‌وه، رۆژى چوارشه‌ممه درێژه‌ى به دانیشتنه کراوه‌که‌یدا له‌باره‌ى ساخته‌کارییه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ هه‌موارى سێ‌یه‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد.
هه‌مواره‌که تایبه‌ته به مادده‌ى ٣٨ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ژماره ٤٥ى ساڵى ٢٠١٣ بۆ ئه‌وه‌ى کۆمیسیۆن پابه‌ند بکرێت به‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردن به شێوه‌ى ده‌ستى هه‌ژمار بکاته‌وه به سه‌رپه‌رشتى دادگاى باڵا و ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى لایه‌نه‌کان و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.
پێشنیازى هه‌موارى یاساکه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى یاساییه‌وه پێشکه‌شى په‌رله‌مان کراوه، به له‌به‌رچاوگرتنى پێشێلکارى یاسایی و ته‌کنیکى له هه‌ڵبژاردنى ١٢ى ئایار و پاراستنى پڕۆسه‌ى دیموکراسی.
دواى ئه‌نجامدانى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان، په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنه‌که‌ى بۆ رۆژى شه‌ممه هه‌ڵگرت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌و دانیشتنه‌که‌دا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ هه‌مواره‌که بکرێت به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندکردنى.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ى په‌رله‌مان له لایه‌ن به‌شێک له لایه‌نه‌کانه‌وه دژایه‌تى ده‌کرێت، له ناویاندا پارتى و یه‌کێتى که تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانى ساخته‌کارى له‌هه‌ڵبژاردندا و په‌رله‌مانتاره‌کانیشیان به‌شدارى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان ناکه‌ن.
هه‌وڵى په‌رله‌مان بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن، دواى ئه‌و مشتومڕانه هات له‌باره‌ى دوو بڕیاره‌که‌ى پێشوویه‌وه دروستبوون بۆ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى له‌سه‌دا ١٠ى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى ده‌نگدانى ده‌ره‌وه و مه‌رجدارى ئاواره‌کانى چوار پارێزگا، که ئایا بڕیاره‌کان هێزى پابه‌ند که‌ریان هه‌یه یان ته‌نها داوایه و کۆمیسیۆن ده‌توانێت جێبه‌جێیان نه‌کات.
هه‌وڵه‌کان هه‌روه‌ها هاوکاتن له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى هه‌وڵى لایه‌نه ناڕازییه‌کان و تانه‌دان له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان، له‌ناویاندا جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ که دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌کان چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ى له‌باره‌ى ساخته‌کاریی هه‌ڵبژاردنه‌وه بڵاو کرده‌وه.
سه‌رچاوه: NRT
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment