به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، رۆژی چوارشه‌ممه 30-5-2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن له عێراق و په‌له‌كردن له رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و یه‌كده‌نگیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان و رۆڵی كاریگه‌رییان له پێكهێنانی حكوومه‌ت له لایێک و به‌رده‌وامیی دانوستانی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له لایێكی دیكه‌وه، خرانه به‌رباس.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاركردن بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویسته حكوومه‌تی داهاتوو زیاتر كار بۆ بووژانه‌وه، به‌هێزكردنی ئابووری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكات و له به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقدا بێت.
تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كه به گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment