بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی سیاسیی عێراقی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی ئانادۆڵۆی تورکیا ڕایگەیاند: موقتەدا سەدر، سەرکردەی ڕەوتی سەدر لە چوارچێوی هەوڵەکانیدا بۆ نەمانی ناکۆکی لە نێوان عێراق و وڵاتانی عەرەبی ئەوەش بەهۆی هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر کوەیت و داگیر کردنی لە ساڵی 1990ی زایینی، سەردانی کوەیتی کردووە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت، سەدر هەوڵ دەدات لە دەوڵەتی داهاتووی عێراقدا پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی قەراخی کەنداوی فارس چڕ بکاتەوە و تا لە پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەوان و ئێران هاوسەنگی دروست بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment