په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن کرد و دانیشتنه‌که‌ بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵگیرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌رله‌مانی عێراق له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن کرد و به‌پێی هه‌مواره‌که‌ش کۆمیسیۆن پابه‌ند ده‌کرێت ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست هه‌ژمار بکاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ڕۆژی ٢٨ی ئه‌م مانگه‌ په‌رله‌مانی عێراق کۆ بوووه‌وه‌ تیایدا بڕیاری دا له‌ ١٠%ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌ ده‌ست هه‌ژمار بکرێنه‌وه‌ و ده‌نگدانى مه‌رجدارى ئاواره‌کان و ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌شی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

له‌ ده‌قی بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتوووه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٥ جیاوازی له نێوان ئه‌و ده‌نگدانه‌ی به‌ ده‌ست جیا ده‌کرێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ده‌نگدانی ئه‌لیکترۆنی هه‌بوو ئه‌وا ده‌بێت له ‌سه‌رجه‌م پارێزگاکان ده‌نگه‌کان به ‌ده‌ست جیا بکرێنه‌وه‌.

هه‌ر له‌ بڕیاره‌که‌دا هاتوووه‌ بۆ دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه ‌به‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژارن بڕیار دراوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌نگدانی به‌ مه‌رجدارى ئاواره‌کان له‌ که‌مپه‌کانی ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و دیاله‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14964

Your Comment

You are replying to: .
captcha