په‌رله‌مان هۆشداری به‌ كۆمیسیۆن ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه ‌و كه‌مپی ئاواره‌كان و ژماردنه‌وه‌ی 10%ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و قه‌وارانه‌ ده‌بێت كه‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاواره‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش هۆشداری به‌ كۆمیسیۆن ده‌دات كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی نییه‌ و ده‌شڵێت: هه‌ر كورسییێک به‌ ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ و ئاواره‌كان هاتبێت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ‌دانیشتنی ڕۆژی 28ی ئه‌م مانگه‌ له‌ 11 بڕگه‌ پێكهاتوووه‌ و له ‌یه‌كێک له ‌بڕگه‌كانیدا ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ و كه‌مپی ئاواره‌كانی پارێزگاكانی (ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌دین، نه‌ینه‌وا و دیاله‌)ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ به‌ڵام پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ سه‌نته‌ری شاری مووسڵ ناگرێته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: "پێویسته‌ به نووسراوی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌قی بڕیاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی كۆمسیۆن بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێ كردنی بگرێته‌به‌ر."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كۆمیسیۆن ناتوانێت بڕیاره‌كه‌ ره‌ت بكاته‌وه‌ به‌ڵام ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به‌ جێبه‌جێ كردنی تانه‌ له ‌هه‌ر بڕگه‌یێكی بدات كه‌ پێی وابێت ناده‌ستوورییه‌.

زانا ڕۆستایی سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ئاواره‌كان و ده‌نگدانی ده‌ره‌وه وتی: "هه‌ر كورسییێک به‌هۆی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ یان ده‌نگدانی ئاواره‌كانه‌وه‌ هاتبێت هه‌ڵده‌وشێته‌وه‌ و ئه‌ژمار ناكرێت."

ناوبراو گوتی: "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ شێوه‌یێكی ڕێژه‌یی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ و كۆمیسیۆنیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌نجامی زیاتر له‌ هه‌زار وێستگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر كۆمیسیۆن كه‌ له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ متمانه‌ی پێدراوه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌بێت كه‌واته‌ په‌رله‌مانیش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14957

Your Comment

You are replying to: .
captcha