به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جووتیار نووری به‌رپرسی كۆمیسیۆنی حكوومه‌ت له ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: له دوای په‌سه‌ند كردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌بێت كه‌سێک بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرێت چوونكه له‌و ماوه كورته‌ی له ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ماوه كۆمه‌ڵێک پڕۆژه و یاسای گرنگ هه‌یه كه ده‌بێت په‌سه‌ند بكرێن یاخود هه‌موار بكرێنه‌وه له‌وانه پڕۆژه‌یاسای چاكسازی و هه‌مواری هه‌ر دوو یاسای هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو وتیشی: "ده‌بێت یه‌كێتی و پارتی به پله‌ی یه‌كه‌م و لایهنهكانیتریش به پله‌ی دووهه‌م دانووستان و ڕێکكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كه‌سێک بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكه‌ن."
به وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی لایه‌نه ناڕازییه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایار ده‌یانه‌وێت قه‌یرانێكی نوێ له به‌رامبه‌ر یه‌كێتی و پارتی له هه‌رێم دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی بانگه‌شه‌یان هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆیه پێناچێت ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن و سه‌ره‌نجام ده‌بێت یه‌كێتی یان پارتی ئه‌و پۆسته پڕ بكه‌نه‌وه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی ئێستای په‌رله‌مان.
جووتیار نووری له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه وتی: "هه‌رچه‌نده تا ئێستا به ڕه‌سمی باسی ئه‌و پرسه نه‌كراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچار بین له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و بۆ ئه‌وه‌ی كاری ئێستای په‌رله‌مان په‌كی نه‌كه‌وێت وه‌ک یه‌كێتی ده‌چینه ژێر باری وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان."
هه‌ڵوێستی پارتی
وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ SNN جه‌ختی له‌سه‌ر پڕ كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له دوای په‌سه‌ند كردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یووسف محه‌مه‌د كرده‌وه و وتی: هه‌رچه‌نده هیچ دانووستان و رێككه‌وتنێک له‌سه‌ر پۆسته‌كه نه‌كراوه به‌ڵام پێویسته به ته‌وافوقی نێوان لایه‌نه‌كان پڕ بكرێته‌وه و به به‌تاڵی نه‌مێنێته‌وه.
د.محه‌مه‌د عه‌لی ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پڕ بوووه له موعجیزه و دنیایێک شتی به‌سه‌ردا هاتوووه به‌ڵام هیچ ڕێکارێک نییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به بێ سه‌رۆک بمێنێته‌وه و پێویسته له دوای په‌سه‌ند كردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یووسف محه‌مه‌د سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment