سوپای تورکیا درێژه‌ به‌ گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین ده‌دات

به‌شی تورکیا- ئاژانسی هاوارنیووز ئیدعای کردوووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین سوپای تورکیا ١٥ خانه‌واده‌ی دیکه‌ی چه‌کداره‌کانی گواستوووه‌ته‌وه‌ بۆ عه‌فرین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌ 29ی ئایار ئاژانسی هاوارنیووز بڵاوی کردوووه‌ته‌وه‌ "سوپای تورکیا ١٥ خانه‌واده‌ی دیکه‌ی چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌ تورکیای گواستوووه‌ته‌ بۆ عه‌فرین و له‌ گوندی کورزێلێی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی ماباتا نیشته‌جێی کردوون.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ به‌پێی ئامارێکی ئاژانسه‌که‌ له‌ سه‌ره‌تای داگیر کردنی عه‌فرینه‌وه‌ هه‌تا ئێستا سوپای تورکیا هه‌زار و ١٣٩ خانه‌واده‌ی چه‌کداره‌کانی گواستوووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و کانتۆنه‌ و له‌ شوێنی دانیشتوووانی عه‌فرین نیشته‌جێی کردوون.

هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ته‌ڤگه‌ری کۆمه‌ڵگای دیموکرات (ته‌ڤده‌م) له‌باره‌ی کرده‌وه‌کانی سوپای تورک و چه‌کداره‌کانی له‌ عه‌فرین به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاندوووه‌ "ڕۆژ به ‌ڕۆژ هێرش، تاڵانکاری و کرده‌وه‌ دڕندانه‌کانی گرووپه‌ ئیسلامییه‌کانی سه‌ر به‌ تورکیا له‌ عه‌فرین زیاد ده‌کات، له‌وه‌ته‌ی چه‌کداره‌ ئیسلامییه‌کان که‌ به ‌ناوی ئازادی و یه‌کسانییه‌وه‌ شه‌ڕ ده‌که‌ن و چوونه‌ته‌ عه‌فرین گه‌نده‌ڵی زیاتر بوووه‌ و عه‌فرین بوووه‌ته‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ له‌ژێر داگیرکاریی چه‌کداره‌کانی داعشدان."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14936

Your Comment

You are replying to: .
captcha