به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 29ی ئایار ئاژانسی هاوارنیووز بڵاوی کردوووه‌ته‌وه "سوپای تورکیا ١٥ خانه‌واده‌ی دیکه‌ی چه‌کداره‌کانی سه‌ر به تورکیای گواستوووهته بۆ عه‌فرین و له گوندی کورزێلێی سه‌ر به شارۆچکه‌ی ماباتا نیشته‌جێی کردوون.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه به‌پێی ئامارێکی ئاژانسه‌که له سه‌ره‌تای داگیر کردنی عه‌فرینه‌وه هه‌تا ئێستا سوپای تورکیا هه‌زار و ١٣٩ خانه‌واده‌ی چه‌کداره‌کانی گواستوووهتهوه بۆ ئه‌و کانتۆنه و له شوێنی دانیشتوووانی عه‌فرین نیشته‌جێی کردوون.
هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه ته‌ڤگه‌ری کۆمه‌ڵگای دیموکرات (ته‌ڤده‌م) له‌باره‌ی کرده‌وه‌کانی سوپای تورک و چه‌کداره‌کانی له عه‌فرین به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه و تێیدا ڕایگهیاندوووه "ڕۆژ به ڕۆژ هێرش، تاڵانکاری و کرده‌وه دڕندانه‌کانی گرووپه ئیسلامییه‌کانی سه‌ر به تورکیا له عه‌فرین زیاد ده‌کات، له‌وه‌ته‌ی چه‌کداره ئیسلامییه‌کان که به ناوی ئازادی و یه‌کسانییه‌وه شه‌ڕ ده‌که‌ن و چوونه‌ته عه‌فرین گه‌نده‌ڵی زیاتر بوووه و عه‌فرین بوووه‌ته هاوشێوه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که له‌ژێر داگیرکاریی چه‌کداره‌کانی داعشدان."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment