به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و سوپای تورکیا كاتژمێر ١٠:٣٠ خوله‌كى پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێكرد و كاتژمێر ٠١:٠٠ی پاشنیوه‌ڕۆ ته‌واو بوو و له چیادیل و ملی لێلکانی، سنوورى برادۆست ڕووی داوه.
مه‌سیح حه‌مه‌د هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی بۆزنه به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: له به‌یانیی سێشه‌ممه‌وه شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان سوپای تورکیا و په‌که‌که هه‌یه و له چیادێل تا ئێستاش ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا له کاتژمێر ٠١:٠٠ چه‌ندین جار بۆردومانی چیای دێل و لێلکانی کردوووه و به‌و هۆیه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوکێ لای خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه دروست بوووه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment