شه‌ڕێکی سه‌خت له‌ نێوان په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا ڕوو ده‌دات

به‌شی تورکیا- پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ سنوورى برادۆست گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ و سوپاى توركیا ڕووبه‌ڕووی یه‌ک بوونه‌وه ‌و بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو كاتژمێر شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌ڕی نێوان په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا كاتژمێر ١٠:٣٠ خوله‌كى پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێكرد و كاتژمێر ٠١:٠٠ی پاشنیوه‌ڕۆ ته‌واو بوو و له‌ چیادیل و ملی لێلکانی، سنوورى برادۆست ڕووی داوه‌.

مه‌سیح حه‌مه‌د هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی بۆزنه به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: له‌ به‌یانیی سێشه‌ممه‌وه‌ شه‌ڕ و پێکدادان له‌ نێوان سوپای تورکیا و په‌که‌که‌ هه‌یه‌ و له‌ چیادێل تا ئێستاش ده‌نگی ته‌قه‌ ده‌بیسترێت.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا له‌ کاتژمێر ٠١:٠٠ چه‌ندین جار بۆردومانی چیای دێل و لێلکانی کردوووه ‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ترس و دڵه‌ڕاوکێ لای خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه‌ دروست بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14926

Your Comment

You are replying to: .
captcha