به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ئاکداغ جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له لێدوانێکدا ده‌ڵێت: به‌پێی ڕاپرسییه ئه‌نجامدراوه‌کان ئێستاکه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار‌دا 54 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست دێنێت. هه‌روه‌ها پارتی داد و گه‌شه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا 46 بۆ 47 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات به‌ڵام به ڕوانینێک بۆ ئه‌و ڕاپرسییانه ناتوانین بڵێین کار ته‌واو بوووه هه‌ر بۆیه ئێمه به‌رده‌وامین له چالاکییه‌کانمان.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: له دۆخی ئێستادا ده‌بێ له جیاتی ئه‌وه‌ی که له‌باره‌ی هه‌ندێک که‌س که ده‌نگ به هاوپه‌یمانیی کۆمار ده‌ده‌ن قسه بکه‌ین له‌باره‌ی که‌سانێک قسه بکه‌ین که هێشتا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ئه‌نجام نه‌داوه. ئێمه به پاسه‌کانی هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی هه‌موو شوێنێک ده‌که‌ین.
شایانی باسه؛ ئه‌و لێدوان و ئامارانه‌ی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له دۆخێک‌دا ئه‌نجام ده‌درێت که زۆربه‌ی کۆمپانیا ڕاپرسییه سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ته‌کان له ئه‌نجامه‌کانی خۆیاندا ڕایده‌گه‌یێنن که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان خوارتر له 1+50 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی یه‌نی ئاکیت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment