به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا ڕۆژی 18ی مارچی 2018 پاش 50 ڕۆژ هێرش کردنه سه‌ر ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری سووریا ئه‌و ناوچه‌یه کۆنتڕۆڵ کرده‌وه. به دوای نزیک بوونه‌وه‌ی تورکیا و به‌رهه‌ڵستکارانی سوپای ئازادی سووریا زۆربه‌ی کورده‌کانی دانیشتووی عه‌فرین ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به‌جێهێشت. ئه‌و گۆڕانکارییانه زاڵبوونی ده‌وڵه‌تی سووریا له‌سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه توندئاژۆکان له غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌دواوه بوو. به دوای ڕێککه‌وتنی ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌و هێزانه ئه‌و بنه‌ماڵانه که له غووته نیشته‌جێ بوون ناوچه‌که‌یان به‌جێهێشت.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له ڕاپۆرتێکدا ده‌نووسێت: زۆربه‌ی بنه‌ماڵه عه‌ره‌به‌کان که له غووته چوونه‌ته ده‌ره‌وه یان له هه‌ندێک که‌مپی ناوچه‌ی عه‌فرین نیشته‌جێ بوونه یان له‌و خانووی ئه‌و کوردانه‌ی که پاش هێرشی تورکیا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه خانووی خۆیانیان به‌جێهێشتبوو نێشته‌جێ بوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا نزیک به 35 هه‌زار له عه‌ره‌به‌کان له عه‌فرین نیشته‌جێ بوونه که زۆربه‌یان له خانووی چۆڵ‌کراوی کورده‌کانی عه‌فرین نیشته‌جێن.
ژماره‌یێک له بنه‌ماڵه عه‌ره‌به‌کان که له عه‌فرین نیشته‌جێ بوونه به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسایان ڕاگه‌یاندوووه ئێمه ده‌زانین له هه‌ندێک خانوو نیشته‌جێ بووینه که موڵکی ئێمه نییه به‌ڵام ئێمه ناچار بووین غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات به‌جێبێڵین و له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا نیشته‌جێ بین.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا نزیک به یه‌ک له‌سه‌ر سێی حه‌شیمه‌تی عه‌فرین واتا 130 هه‌زار که‌س به بۆنه‌ی هێرشی تورکیا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ناچار بوونه خانوووه‌کانیان به‌جێبێڵن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment