پارتی دۆزی ئازادی بە پشتگیری کردن لە ئەردۆغان خۆی لاواز دەکات

بەشی تورکیا- ئەندامێکی باڵای تەڤگەرا ئازادی کوردستانی تورکیا، لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە پشتگیری کردنی پارتی دۆزی ئازادی لە ئەردۆغان و وتی: لە ڕاستیدا پارتی دۆزی ئازادی بە پشتگیری کردنی لە ئەردۆغان سەربەخۆیی خۆی لاواز کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سدقی زیلان بەرپرسی سیاسیی پارتی تەڤگەرا ئازادیی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە پشتگیری کردنی پارتی دۆزی ئازادی لە ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لەو وڵاتە و ڕایگەیاند: بڕیارێک کە پارتی دۆزی ئازادی داویەتی بۆ پشتگیری کردن لە ئەردۆغان سەربەخۆیی ئەو پارتە لە ناو دەبات. لەو پاڵپشتییەدا هەڕەشە و گوشاری حکوومەت ڕۆڵی هەیە، لایەنگرانی حیزبی دۆزی ئازادی ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا ئازاد بن دەتوانن بڕیارێکی دروست بدەن.

ناوبراو وتیشی: پشتگیری کردنی حیزبی دۆزی ئازدی لە هەڵبژاردنی پێشوودا لە پارتی داد و گەشە بوو بە هۆی دابەزینی دەنگەکانی ئەو پارتە لە ناوچەکەدا و پارتی دیموکراتیکی گەلان دەنگی زیاتری هێنا.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسل

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14910

Your Comment

You are replying to: .
captcha