عه‌بادی به‌ڵێنی ده‌ستنیشان کردنی پارێزگارێکی کوردی له‌ که‌رکووک داوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی پێکهاته‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ پارێزگای که‌رکووک باس له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌و حیزبه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی که‌رکووک و دیاری کردنی پارێزگارێکی کورد بۆ ئه‌و پارێزگا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیدایه‌ت تاهر له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ سه‌رکرده‌ی یه‌کێتیی نیشتمانی له‌ پارێزگای که‌رکووک وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاریی که‌رکووک به‌ مافی خۆیان ده‌زانن و ده‌شڵێت: کورده‌کان به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که‌ ساڵانی ڕابردوو له‌ نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ئه‌نجام دراوه‌ ده‌بێ بۆ که‌رکووک بگه‌ڕێنه‌وه‌.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی که‌ له‌سه‌ر ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ پارێزگای که‌رکووک خراونه‌ته‌ پاڵ یه‌کێتی جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌و تۆمه‌تانه‌ له‌ ڕووی مه‌نتق و یاساوه‌ به‌تاڵه‌ چوونکه‌ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای که‌رکووک بوووه‌.

هیدایه‌ت تاهر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێش له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ یه‌کێتی داوه‌ که‌ پارێزگارێکی کورد بۆ پارێزگاری که‌رکووک ده‌ستنیشان ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14901

Your Comment

You are replying to: .
captcha